Saturday, 29 January 2011

شۆڕشی میسر

٦:٢٧موبارەک چەند سەرکردەیەکی سەربازی وەک پارێزگاری پارێزگاکانی میسر دیاریدەکات


٦:٠٩ هیلاری کلینتۆن: تا ئێستا باسی ئەوە نەکراوە کە یارمەتیەکان لە میسر ببڕین


٦:٠٥ هێزە سیاسیەکانی میسر لە بەیانێکدا داوا دەکەن سوپا خەلکی میسر بپارێزێت


٦:٠٣ فڕۆکە سەربازیەکان بە شێوەیەکی چڕو پڕ بەسەر خەلکی مەیدانی ئازادیدا دەسوڕێنەوە و خەلکیش زیاتر دەنگیان بەرز دەکەنەوە و هاوار دەکەن :جێیهێڵە، جێیهێڵە


٦:٠٠ گەڕانەوەی ئینتەرنێت بۆ هەندێک ناوچەی میسر


٤:٥٨ چەند فڕۆکەیەکی جەنگی بەسەر قاهیرەوە دەسوڕێنەوە


٩:٠٧ بۆ سەیرکردنی کەناڵی ئەلجەزیرە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە http://aljazeera.net/channel/livestreaming


١٢:٠٥ گەنجانی ئیخوان موسلمین بە شارەکانی ئەسکەندەریە و سوێس و قاهیرەدا دەگەڕێن و ئاسایش دابین دەکەن بۆ خەڵکی


١٢:٠٤ سوپای میسر دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسدا دەگرێت کە خەریکی دزی بوە


١١:٥٠ بن ئەلیعازەر: موبارەک پێی وتم کە میسر نە تونسە و نە لوبنانە


١١:٠٨ خەڵکی شبرا بە ژمارەیەکی زۆر دابەزیونەتە نێو کۆڵانەکان و پێکەوە بەرگری لە ماڵ و منداڵیان دەکەن


١١:٠١ گەنجانی هاوکاری عەمر خالیدی بانگخوازی ناسراو هەڵدەستن بە دروستکردنی لیژنەی فریاکەوتنی هاوڵاتیان و ئەمەیش ژمارە تەلەفۆنەکەیانە 0197111134


١٠:٤٣ خەڵکی سوێس بە سەرۆکایەتی شێخ حافیز سەلامە لیژنەی جەماوەریان پێکهێناوە و سوێندیان خواردوە کە لەگەڵ هیچ کەسێکی دزو جەردەدا نەرمی نەنوێنن


١٠:٤٠ سارکۆزی و مێرکل و کامێرۆن داوا لە موبارەک دەکەن کە بە هەر نرخێک بوبێت توندوتێژی بەکارنەهێنێت


١٠:٣٥ خۆپیشاندەران شیرینی بەسەر هێزەکانی سوپادا دابەش دەکەن


١٠:٣٣ بی بی سی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت کە دژی موبارەک ناوەستێتەوە لەبەر ئەوەی کە هاوپەیمانی ئیسرائیلە


١٠:٠٤ عادل ئیمامیش هاتە ڕیزی ناڕەزایانەوە


١٠:٠٠ خۆپیشاندەران دەیانەوێت دەست بەسەر وەزارەتی ناوخۆدا بگرن و پۆلیسیش بە قەناس لێیان دەدات


٩:٥٩ تەقەکردن و ڕاوڕوت لە چەندین شوێنی قاهیرە لەلایەن چەتەکانی موبارەکەوە بەردەوامە


٩:٤٢ سوپا لەگەڵ چەتەکانی موبارەک شەڕدەکات


٩:٤٠ چەتەکانی موبارەک شێتەکانی شێتخانەیەک ئازاد دەکەن و بەریان ئەدەنە گیانی خەڵکی بێتاوان


٩:٣٩ چەتەکانی موبارەک قەتڵوعامی خەڵك دەکەن


٩:٣٥هەندێک لە بەرپرسانی پۆلیس هەستاون بە سوتاندنی بنکەکانیان بۆ شاردنەوەی بەڵگەکان


٩:٣٢ حیزبەی وەفد ژمارەیەک تەلەفۆن بڵاودەکاتەوە بۆ ئەوەی خەڵكی لە حاڵەتی بونی دزیدا تەلەفۆنیان بۆ بکەن ئەمەیش ژمارە تەلەفۆنەکەیە 33383222


٩:٣١ خەڵکی لە دەبابەکان دەنووسن : بڕوخێت موبارەک


٩:٣٠ حکومەتی موبارەک تەنها خەریکی سەرکوتکردنە، خەڵکی خۆیان خەریکی پاراستنی سەر و ماڵیانن


٩:٢٩ بە دەیان هەزار کەس لە ئەسکەندەریە کۆبوونەتەوە، تاکە داوایان لابردنی موبارەکە


٩:٢٧ خۆپیشاندەرێک لە مەیدانی ئازادیەوە بۆ بی بی سی: من حەفتا و دوو ساڵم و لە موبارەک خراپترم نەدیوە لە ژیانمدا


٩:٢٦ خۆپیشاندەرێک لە مەیدانی ئازادیەوە بۆ بی بی سی: بچوکترین گەنجی میسر دەتوانێت لە موبارەک باشتر حوکم بکات کەوابێت با بڕوات و جارێکی تر نەیبینینەوە


٩:٢١ ئۆپۆزسیۆن: حکومەت و پەرلەمانی تەزویر هەڵبوەشێتەوە، باری نائاسایی هەڵبگیرێت ، سەرانی پارتی دەسەڵاتدار بدرێنە دادگا


٩:١٩ شایەتحاڵێک: چەتەکانی موبارەک ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن و ڕاوڕوت دەکەن و هەڕەشە دەکەن لە هەر کەسێک کە بێتە دەرەوە


٩:١٧ چەتەکانی موبارەک خەریکی ڕاوڕوتی شاری نەسرن


٩:١٣ کۆتاییهاتنی خۆپیشاندانەکان لە شاری شبین کوم بۆ ئەوەی بۆ سبەینێ بگەڕێنەوە بۆ خۆپیشاندانەکان


٩:٠٩ خەڵکی ئەسکەندەریە چەند چەتەیەکی بانک بڕ دەگرن کە پاشتر دەردەکەویت پۆلیسن


٩:٠٠ بی بی سی: ئیخوان و حیزبەکانی تر لیژنەی جەماوەری پێکدێنن بۆ پارێزگاریکردن لە خەڵك و سەرو سامانیان


٨:٥٥ چەتەکانی موبارەک بە تەواوی میسردا بڵاوبونەتەوە و کەوتونەتە هەڕەشەکردن و عەزێتدانی خەڵک


٨:٥١ جەمال موبارەک دەستی لە ئەمیندارێتی گشتی حیزبی دەسەڵاتدار وازیهێنا


٨:٥٠ نیوملیۆن کەس لە شاری ئەسکەندەریە کۆبوونەتەوە


٨:٤٦ بەشێک لە وەزیرە کۆنەکان لە حکومەتدا دەمێننەوە


٨:٣٢ خەڵکی ئەسکەندەریە چەتەکانی ڕاوڕوت دەستگیر ئەکەن و ئەیاندەنە دەست پۆلیس


٧:٥١ وتەبێژی سوپا: ئەبێت خەڵکی بگەڕێنەوە ماڵەوە ئەگەرنا هێز بەکاردێت


٧:٤٨ کوژرانی هەشت کەس لە شەری نێوان پۆلیس و خەڵکدا لە سینا


٧:٤٦ خۆپیشاندانێکی گەورە دژی باڵیۆزخانەی میسری لە لەندەن وهێزێکی پۆلیسی گەورەیش ڕێیان لێدەگرێت


٧:٤٤ هاوڵاتیان پەیوەندی بە پۆلیسەوە ئەکەن تا فریایان کەون ئەوانیش بە گاڵتەوە وەڵامیان دەدەنەوە


٧:٣٧ چەتەکانی موبارەک پەلاماری نەخۆشخانەیەکی شێرپەنجە ئەدەن


٧:٣٤ یەکێک لە چەتەکانی ڕاوڕوت پاش دەستگیرکردنی لەلایەن خەڵکەوە دان بەوەدا دەنێت کە لەلایەن دەوڵەتەوە و بە پلان داوایان لێکراوە ئەو کارە بکەن


٧:٢٩ دکتۆر عەمر خالید: ئەوانەی دەڵێن گەنج مردوە هەڵەن ، ئێستا من بە چاوی خۆم خۆشەویستی ئەوان بۆ ئازادی ئەبینم


٧:٢٨ دکتۆر عەمر خالید لە ناوەڕاستی جەماوەری مەیدانی ئازادیدایە


٧:٢٦ ئیخوان موسلمین: دکتۆر عیسام عەریان یان هەر سەرکردەیەکی تری ئیخوان نەکوژراوە


٧:٢٤ تەلەفزیۆنی میسری: کوڕەکانی موبارەک نەڕۆیشتوونەتە دەرەوە


٧:١٣ خەڵکی میسر لە مەیدانی ئازادی: نا بۆ موبارەک... نا بۆ سلێمان


کوژراو لە کاتی ڕاکردنی کۆمەڵێک دیل لە زیندان


٧:٠٥ خۆپیشاندەران دروشم دژی عومەر سلێمان وەک جێگری سەرۆک دووبارە دەکەنەوە


٧:٠٣ موبارەک چواردەوری خۆی بە حکومەتێکی سەربازی پتەو دەکات


٧:٠٢ ئەحمەد شەفیق وەزیری فڕۆکەوانی مەدەنی ڕادەسپێرێت بۆ سەرۆکایەتی وەزیران


٦:٥٩ دوو شەهید لە ئیسماعیلیە


٦:٥٧ موبارەک ئەحمەد شەفیق ڕادەسپێررێت بۆ سەرۆک وەزیران


٦:٥٥ کوڕەکانی حوسنی موبارەک و خێزانەکانیان بەرەو لەندەن هەڵهاتن


٦:٣٦ خۆپیشاندەرانی مەیدانی ئازادی نوێژی مەغریب ئەنجام دەدەن


٦:٢٦ عەمر سلێمان وەک جێگری سەرۆک سوێندی یاسایی خوارد


٦:١٩ بەرپرسێک: موبارەک بە شەخسی خۆی فەرمانی داوە بە کوشتنی سەرکردەکانی ئیخوان لە زینداندا


٦:١٨ سەرۆکی موخابەراتی میسر کرایە جێگری سەرۆک


٦:١٧ سوپا و خەڵک یەکدەگرن


٦:١٦ ژمارەیەکی زۆری خۆپیشاندەر چواردەوری بینای تەلەفزیۆنی میسر دەگرن


٦:١٥ چەند شایەتحاڵێک: هەندێک لە ئەفسەرانی سوپا دەچنە پاڵ خۆپیشاندەران


٦:١٤ بەرپرسێک: وەزارەتی ناوخۆ پلانێکی پێشوەختی ئامادەکردوە بۆ تێکدانی بارودۆخ


٦:١٣ موبارەک هێزێکی تایبەتی دروستکردوە بۆ پارێزگاریکردنی


٦:١٠ تەلەفزیۆنی میسری: موبارەک چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام ئەدات


٦:٠٩ فەڵەستینیەکان لە سنوری ڕەفەحەوە ڕۆشتنە میسرەوە


٦:٠٨ ژنەکانی جەمال موبارەک و ئەحمەد عز دوێنێ ڕایانکردوە


٦:٠٧ ژنەکەی موبارەک هەڵهات لە میسر


٦:٠٦ چەند چەتەیەکی سەر بە دەسەڵات چەند مۆمیایەکی مۆزەخانەی میسری دەشێوێنن


٦:٠١ چەند ئۆتۆبێلێک بە ژمارەی دیبلوماسیە ئەمریکیەکانەوە سەرکردەی خۆپیشاندانکان دەفڕێنن


٥:٥٣ عەمر خالیدی بانگخوازی ناسراو چەند لیژنەیەک لە گەنجان پێکدەهێنێت بۆ پاراستنی میسر


٥:٥٢ خۆپیشاندەرانی بەردەم وەزارەتی ناوخۆ تەرمێکیان لەسەر شان هەڵگرتووە


٥:٤٦ تەقاندنی گازی فرمێسک ڕێز لە مەیدانی ئازادی بە شێوەیەکی چر


٥:٤٠ چەتەکانی موبارەک بەربوونەتە گیانی خەڵکی


٥:٣٣ بانکی خوێنی قاهیرە پێویستی بە خوێنە


٥:٣٢ لە بەیروت بۆ پشتگیری خەڵکی میسر خۆپیشاندانە


٥:٣١ بەلایەنی کەمەوە ٣ شەهید لەبەردەم وەزارەتی ناوخۆدا


٥:٢٠ هەوڵ دەدرێت جەزیرە نێت هاک بکرێت


٥:١٩ ڕابەری گشتی ئیخوان موسلمین داوا دەکات گەنجانی ئیخوان شوێنە گشتی و تایبەتیەکان لە چەتەکانی دەسەلات بپارێزن


٥:١٩ کرێکارانی کارگەیەکی سیرامیک تا کەوتنی موبارەک ماندەگرن


٥:١٧ هێزێکی گەورەی پۆلیس بەرەو شاری ریحاب بەڕێدەکەوێت


٥:١٧ خۆپیشاندەرانی قارەمانی مەیدانی ئازادی ڕایدەگەیەنن کە تا کەوتنی موبارەک ناجوڵێن


٥:١٦ سوتاندنی بارەگای ئاسایش لە شاری ئیسماعیلیە


٥:١٥ دوو شەهید لە شاری مەحەلە


٥:١٢ پێدەچێت لە چەند سەعاتی داهاتوودا سوپا دەست بەسەر وڵاتدا بگرێت و موبارەک لە سەرۆکایەتی بخات


٥:٠٩ هەرچەند سەعات ٥ مەنع تەجەول دەستی پێکرد بەڵام خۆپیشاندانەکان بەردەوامن


٥:٠٨ دەنگۆی شەهیدکردنی هەموو زیندانیە سیاسیەکانی ئەبو زەعبەل لە نێویشیاندا سەرکردەی باڵای ئیخوان ئەلموسلمین عیسام ئەلعوریان


٥:٠٦قەرزاوی:ئەی گەلی میسر بەردەوام بن لە شۆڕشەکەتان بەڵام نەکەن دەستان بگلێ لە دزی و ماڵی حەرام و ڕاوروت


٥:٠٤ شێخ یوسف قەرزاوی داوا لە موبارەک دەکات میسر جێبهێڵێت


٤:٥٨ پەنجا هەزار کەس لەو شارەدا خۆپیشاندان ئەکەن کە موبارەکی سەرۆکی میسری تێدا لەدایک بوە


٤:٥٦ کۆمەڵێک گەورە بازرگانی سەر بە دەسەڵات لە ساڵۆنی سێی فڕۆکەخانەی قاهیرەوە ڕادەکەن


٤:٥٦ قەرزاوی: خەڵکی ئاشتیانە خۆپیشاندان ئەکات بەڵام پۆلیس بە فیشەک وەڵام دەداتەوە


٤:٥٥ ئەحمەد عزی گەورە بازرگانی گەندەڵ دەستی لە ئەمیندارێتی گشتی پارتی دەسەڵاتدار کێشایەوە


٤:٥٤ یوسف ئەلقەرزاوی لەسەر ئەلجەزیرە قسە دەکات


٤:٥٢ شاری بەنی سوەیفیش ڕاپەڕی


٤:٤٦ شایەتحاڵێک: حکومەت قەتڵوعامی سەرکردەکانی ئیخوان ئەلموسلمین دەکات


٤:٤٢ دەنگی تەقەیەکی زۆر لە دەوروبەری چاپخانەی ناوەندی قاهیرە


٤:٤١ پۆلیس خۆی دەکات بە ناو خۆپیشاندەرانی مەیدانی ئازادی و تەقە دەکات


٤:٣٧ بە هەزاران خۆپیشاندەر چواردەوری ئەو بینایە دەدەن کە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی تێدایە و چەندین تانک و زرێپۆشیش بەرەو ئەو شوێنە دەڕۆن


٤:٣٦ نزیکەی هەزار خۆپیشاندەر دەیانەوێت وەزارەتی ناوخۆ بگرن و هێزەکانی پۆلیسیش تەقە بە ئاسماندا دەکەن


٤:٣٤ چەند چەتەیەکی سەر بە پارتی دەسەڵاتدار دەستگیرکراون کە کوێرانە تەقەیان بە ناو هاوڵاتیاندا کردووە


٤:٣٢ هەرکەسێک کە کەسێکی ناسراو یان سەرچاوەیەکی هەواڵی هەیە لە میسر با ئەم ژمارە تەلەفۆنانەی بۆ بنێرێت

0097477143960 - 00966569890065 - 00966580317256


٤:٢٦ گەنجانی میسر لیژنەی جیاواز دروست دەکەن بۆ بەڕێوەبردنی ژیان و پاراستنی سەروماڵی خەڵكی

٤:١٨تەلەفزیۆنی میسر: ئەوەی لە دوای کاتژمێر پێنجەوە بێتە دەرەوە گیانی لە مەترسیدایە

٤:١٦ قەسابخانەیەک بەڕێوەیە !! حکومەتی میسری پەخشی ڕاستەوخۆی کەناڵی عەرەبیەی ڕاگرت

٤:١٥ حکومەت تەنها بۆ لێدانی خەڵک ماوەتەوە ، گەنجانی میسر خۆیان هاتوچۆی ئۆتۆمۆبێل ڕێکدەخەن

٤:١٢ دەنگی تەقەیەکی زۆر لە زیندانی شابین کوم

٤:١٠ پۆلیس گڕ لە زیندانێک بەردەدات

٤:٠٨ ئەحمەد عیز گەورە دەوڵەمەندی نزیک لە موبارەک و دەسەڵات دەستگیرکرا کاتێک دەیویست لە فڕۆکەخانەی قاهیرەوە ڕابکات

٤:٠٧ خەڵکی ڕێگای ئەسکەندەریە دەگرن

٤:٠٣ ژمارەی خەڵکی قارەمانی خۆپیشاندەر لە قاهیرە گەیشتە ٢٥٠،٠٠٠ و ژمارەکەیش بەردەوام لە زیادبوندایە

٣:٥٩ هەواڵێکی زۆر مەترسیدار: هێزەکانی پۆلیس پەلاماری زیندانی قەتنە دەدەن و ٥٠ زیندانی دەکوژن

٣:٥٥ ئەمریکا نیگەرانە لەوەی لە میسر ڕودەدات و تا ئێستا نەیتوانیوە سیاسەتێکی ڕون دیاریبکات دەربارەی کێشەکان

٣:٥٣ بانکی مەرکەزی خەڵکی دڵنیا دەکاتەوە کە پارەکانیان سەلامەتە




٣:٢٥ ژمارەی شەهیدانی شۆڕشی میسر گەیشتە ١٠٠ کەس

٣:٢٩ پێکدادانی توند لە شاری ئیسماعیلیە لە نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسدا

٣:٣١ عەمر موسا: سیاسەتی میسری دەبێت بگۆڕێت

٣:٣٢ ئەلجەزیرە: هەموو شەقامەکانی میسر خۆپیشاندانی تێدایە

٣:٣٥ پۆلیس دەستی بۆ تاوانباران خۆشکردووە کە ڕاوڕووت بکەن

٣:٣٧ شایەتحاڵێک: سەربڕینی جاسوسێکی سەر بە دەوڵەت

٣:٣٩ بازرگانێکی سەر بە دەوڵەت تەقە لە خۆپیشابدەران دەکات، ئەوانیش دووکانەکانی دەسوتێنن

٣:٤٤ گەنجای شۆڕشگێڕ لە فەیسبووک: داوا دەکەین خەڵکی خۆی هێز دروستبکات و بەرگری لە چەتەکانی حکومەت بگرێت کە بە نیازی ڕاوڕوتن

٣:٤٠ ئەلجەزیرە: حکومەت کۆمەڵێک زیندانی گرتوخانەی ئەبو زەعبەل ئازاد دەکات

٣:٤٥ هێزەکانی سوپا بە ژمارەیەکی گەورە لە کەفر ئەلشێخ بڵاوبونەوە

٣:٤٧ گرتوخانەی ئەبوزەعبەلی سیاسی توندوتیژی تێدەکەوێت، زیندانە سیاسیەکان هەڵدەگەڕێنەوە و هێزەکانی پۆلیسیش تەقەیان لێدەکات

٣:٥١ خۆپیشاندەرانی کەفر شێخ: ئێستا لە بەردەم بارەگای ئاسایشداین و داوای ئازاکردنی گیراوە سیاسیەکان دەکەین



No comments:

Post a Comment